لە ئەلمنار، سەید حەسەن نەسروڵلا جەختی کرد کە یەکەم شتێک لە ڕۆژی عاشوورا دەگاتە بیری ،رۆڤ، غەززەیە. ناوبراو جەختی کرد کە حزبوڵڵا لە بەرانبەر ستەم دژی گەلی غەززە بێدەنگ نابێت و هەر ئەو جۆرە کە ئیمام حسێن لە نیوەڕۆی عاشوورا دەنگی هەڵێنا، حزبوڵڵا لە بەرانبەر ستەمدا بێدەنگ نابێت و هەموو کەسانێک کە ئاوەها بیرێکی دەکەنەوە و داوامان لێدەکەن، هەڵە دەکەن.
ناوبراو بە ئاماژە بە بێدەنگی وڵاتانی عەرەبی هەمبەر جەنایەتەکانی ئیسرائیل جەختی کرد کە ئێمە و کۆماری ئیسلامی ئێران و سووریا بەردەوام پاڵپشتی غەززەین.
نەسروڵڵا وتیشی کە سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ لەگەڵ کەمبوونی هێز بەرەوڕوویە و ئەو بابەتە ئەنجامی خەسارگەلێکە کە لە غەززە و باکووری فەلەستین پێی گەییشتووە.
ناوبراو ئیسرائیلییەکانی خستە بەردەنگەوە و وتی: ئەگەر تانکەکانتان بێنە لوبنان و باشووری لوبنان، چی دیکە تانێکتان بۆ نامێنێتەوە.
حەسەن نەسروڵڵا ئەمریکا بەرپرسی ڕاستەوخۆ و تەواوی جەنایەتەکانی ئیسرائیلی وەسف کرد کە بە پاڵپشتی سیاسی و مادی و سەربازی خۆی لە ئیسرائیل دەستی هەیە لە جەنایەتەکاندا.
ناوبراو ئاماژەی دایە سەر درێژەی پاڵپشتییەکانیان لە غەززە و وتی هەڕەشە لەسەر ئێمە نابێتە هۆی ترمان لە شەڕ.
342/